سەرچاوەیەك لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند کە لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراواندا.
گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: نووسراو لە وەزارەتی شەهیدانەوە نێردراوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و وەزیری هەردوو وەزارەتەکەش کۆبوونەتەوە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتنێکیان واژۆ کردووە بۆ تەرخانکردنی زەوی و دابەشکردنی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا.
هەروەها ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەی تیروپشك 68 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر، قوربانییانی ئەنفال و تێکۆشەرانی زیندانی سیاسی لە قەزای دەربەندیخان دابەشکرا.
وەڵام بدەوه