Kurdistan Press - لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە بۆ ڕایی گشتی لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە بۆ ڕایی گشتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە بۆ ڕایی گشتی

دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی كێشه‌ له‌ سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌خانه‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی كێشه‌ بۆ فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline) له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌ی دا، سه‌ره‌نجام فڕۆكه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاتی توركیا، به‌ پێویستمان زانی ڕووونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆ ڕای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه‌.

له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، سێ ڕێگای جیاواز و هه‌ماهه‌نگ و كارا و به‌رده‌سته‌ بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌:

١- سیسته‌می ILS

٢-سیسته‌می GPS

‏٣- Visual

به‌رده‌ستبوونی هه‌ر یه‌كه‌ له‌م ڕێگایانه‌ ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر داواكاری هێله‌ ئاسمانییه‌كان و خواستی كاپتنی فڕۆكه‌كان. به‌پێی ڕێسا و میكانیزمی گه‌شته‌كانی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، پێویسته‌ هه‌ردوو سیسته‌می (ILS , GPS) به‌رده‌ست و كارا بن له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان. 

له‌كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه‌ به‌رده‌ست بووه‌، به‌ڵام كێشه‌ له‌ سیگناڵی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه‌ هه‌بووه‌، بۆیه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك كێشه‌ی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه‌ چاره‌سه‌ركرا، دوباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌بێ هه‌بوونی كێشه‌ له‌ نیشتنه‌وه‌ی دا گه‌شته‌كه‌ ئه‌نجام درا.

گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ كه‌شێكی ئاسایی و كۆنتڕڵكراو و بێ كێشه‌ ئه‌نجام دراون. بۆیه‌ سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ ناڕاست و به‌لاڕێدا بردراوانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه