لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایان گەیاند كە پڕۆگرامەكانی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی كەم كراوەتەوە كە بابەتی سریانی و توركمانی و پیشەیی تێدا نییە و تەنیا وێژەیی و زانستی دەگرێتەوە .
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كرا كە تاقیكردنەوەی پۆلی 12 لە 23ی حوزیران دەست پێ دەكات و 17ی تەمووز كۆتایی دێ، چونكە هەفتەی دوو تاقیكردنەوە بەرێوە دەچێت
ھەروەھا راگەیاند، خولی دووەمی پۆلی 12 لە (17-8-2024 تاوەکو 4-9-2024) بەڕێوەدەچن.
بەشێک لە پرۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی 12 کەمکراوەتەوە لە هەموو وانەکان جگە لە وانەی ئایینناسی.
ئەو قوتابخانانەی لە (13-9-2023) دەستیان بە خوێندن کردووە لە (11 تا 23-3-2024) پشوویان هەیە.
ئەوانەشی لە خوێندن دواکەوتوون، دەسەڵات دراوە بە پەروەردەکان سوود لە کاتی پشووەکان وەربگرن بۆ درێژەدان بە خوێندن.
وەڵام بدەوه