Kurdistan Press - بەمنزیکانە دەست بە دانانی سەرەبلۆکی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەکرێت بەمنزیکانە دەست بە دانانی سەرەبلۆکی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەمنزیکانە دەست بە دانانی سەرەبلۆکی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەکرێت

شارەوانی هەولێر دەرخستەی ئامادەکردووە بۆدانانی سەرەبلۆکەکانی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری.

لەسەر ڕاسپاردەی ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی دەرخستەیەی دانانی سەرە بلۆکەکانی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری.

دوابەدوای ئەو هەوڵە بێ وچانەی کە سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕاستەوحۆ سەرپەرشتی دەکرد و لێژنەیەکی فراوان شەو و ڕۆژ کاریان لەسەر کرد لەماوەی ڕابردوو کارەکانی شارەوانی هەولێر بۆ زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری کۆتایی هات، لەئێستادا چاوەڕێی تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی عەنکاوەین بۆئەوەی بەزووترین کات ئەو سوودمەندانەی قەرەبووی گوندی کۆری دەست بە تاپۆکردن و دوواتر دروستکردنی خانوو بکەن.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه