Kurdistan Press - حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات دابەشکردنی مووچە بکرێتە کارتی ئەلکترۆنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات دابەشکردنی مووچە بکرێتە کارتی ئەلکترۆنی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات دابەشکردنی مووچە بکرێتە کارتی ئەلکترۆنی

سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: حکوومەت سەرقاڵە لەڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیارییەوە مووچە لە ڕێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەش بکات و قەیرانی فەنیی دابەشکردنی مووچە نەمێنێت، چونکە یەکێک لە قەیرانەکان، دابەشکردنی فەنیی مووچەیە، بەڵام بەو جۆرە مووچەخۆران دەتوانن لە ھەر بانکێک کە بیانەوێت مووچە وەربگرن و بەم جۆرە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردوه‌: جگە لەوەش، مووچە دێتە سەر حیسابەکەی و ھەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت مووچەکەی وەربگرێت، بۆیە ھەنگاوی بۆ نراوە و لە ساڵی 2014ەوە لەگەڵ کۆمپانیایەک ڕێک کەوتوون کە سۆفتوێرەکەی لێ بکڕین، بەڵام قەیرانی دارایی بەسەردا ھات و ئێستا دووبارە بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیایەک بگەنە ڕێککەوتن و گرێبەست بکەن بۆ ئەوەی ئەو کارە جێبەجێ بکرێت، بۆیە بڕیارەکە ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و تەنھا ماوە ئەنجومەن ڕەزامەندیی لەسەر بدات و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، چونکە پێویستی بە بودجە ھەیە و جێبەجێکردنی ئەوکارە بە شێوەی مانگانەیە.

هەر لەو بارەیەوە، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، زیاد جەبار محەمەد، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: میکانیزمی دابەشکردنی مووچە لە ھەرێمی کوردستان باش نییە و ھەموو لایەکمان ھەوڵ دەدەین میکانیزمێک بدۆزینەوە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەتایبەت مووچەی خانەنشینان، کە زۆر گرنگە و بەگشتییش میکانیزمێک بێت بەئاسانی مووچە بگاتە دەستی مووچەخۆران و ئێمەش لە پەرلەمان ماوەیەکە سەرقاڵین میکانیزمێک بدۆزینەوە و ئامادەمان کردووە و کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیازی تێدایە بۆ حکوومەت و وەزارەتی دارایی، کە لەگەڵ ئەوەی خەریکی ڕاپۆرتێکی گشتیین کە ئەوەش بەشێکە لە ڕاپۆرتەکەمان لەبارەی دۆخی دارایی و مووچەوە و، حکوومەتیش خەریکی دۆزینەوەی میکانیزمێکە، بۆیە پێشنیازمان کردووە ھەموو بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و مووچە بە ئاسانترین شێوە دابەش بکرێت و ھەنگاویش بنرێت ھەم وەرگرتنی مووچە و ھەم بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و لە داھاتوودا بەرەو ئەوە بڕۆین سیستەمی بانکیمان لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا