Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی دەکات سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی حوزەیران مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی جەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمەریکی لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبووین .
لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری وپەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئەمنی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بە گشتی و گرنگیی برەودان بە هەماهەنکیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە تاووتوێ کرا.  
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی ئەمەریکای لە هێزی پێشمەرگە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنەرال فیلیپس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمەریکی لە عێراق، ستایشی هەوڵ و ڕۆڵی سەرۆکی حکومەتی کرد لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم چاکسازییانە، هۆکارێکی بەهێزن بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتگیرییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا