ئەمڕۆ دووشەممە 5/2/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، ئاگادارییەكی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردووەتەوە، تێیدا داوا لە شوێنە بازرگانی، گەشتیاری، پیشەسازی و شوێنی پیشە بچووكەكان كراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بکەن بۆ ئەوەی پێوەر ببەستن و کرێی ئاوییان بە شێوەی مانگانە بۆ هەژمار بکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، کۆتایی ماوەکە کرێی ئاویان بۆ هەر مانگێک 200 هەزار دینار هەژمار دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ئاماژە بەوەش دەدات: "ئەم هەلە لەدەست مەدەن و بۆ سوودمەندبوونتان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی ئاو بکەن."
وەڵام بدەوه