لە چەند كاتژمێری دهاتوودا جیهاز و ئامێری زیاتر ڕەوانەی هەشتی حەسارۆك دەكرێن
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی حوزەیرانی2022 پرۆسەی لێدانی بیری ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی 8ی حەسارۆك دەستیپێكرد و لە چەند كاتژمێری داهاتووشدا ئامێر و جیهازی زیاتر ڕەوانەی 8ی حەسارۆك دەكرێن. هەروەها لە ماوەیەكی كەمیشدا سەرەبلۆكی تەواوی گەڕەكەكە دادەنرێت و لە سەرەتای مانگی داهاتوودا خاوەن زەوییەكان دەتوانن دەست بە دروستكردنی خانوو بكەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ نوێنەری خاوەن زەوییەكانی گەڕەكی 8ی حەسارۆك كۆبووەوە و دڵنیای كردنەوە لەوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جدیە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك و كەمێك پێش ئێستاش پرۆسەی لێدانی بیری ئاو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەنووكە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە 8ی حەسارۆك سەرقاڵی چاودێریكردنی پرۆسەی لێدانی بیرەكانن و پرۆسەكەش بە باشی بەڕێوە دەچێت، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا جیهاز و ئامێری زیاتر ڕەوانەی هەشتی حەسارۆك دەكرێن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه