Kurdistan Press - مەسروور بارزانی: دەبێ‌ پێشمەرگە وەك بەشێك لە سیستمی تەناهیی عێراقی ببینرێت مەسروور بارزانی: دەبێ‌ پێشمەرگە وەك بەشێك لە سیستمی تەناهیی عێراقی ببینرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسروور بارزانی: دەبێ‌ پێشمەرگە وەك بەشێك لە سیستمی تەناهیی عێراقی ببینرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق کرد بەسەرۆکایەتی جەنەرال عەبدولئەمیر یارەڵلا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق .  
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی 140 بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. دووپاتیشی کردەوە کە پێشمەرگە، دەبێ وەک بەشێک لە سیستمی ئەمنی عێراقی ببینرێت و پشتگیریی بکرێت، چونکە بەهێزبوونی پێشمەرگە، لە بەرژەوەندی سەقامگیربوونی دۆخی ئەمنی عێراقە بە گشتی. پێویستە سوپای عێراقیش نوێنەرایەتی گشت پێکهاتەکانی عێراق بکات و بەبێ جیاوازی پارێزگاریان لێ بکات. 
شاندی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی  لە عێراق، ئاماژەیان بەوەدا کە ئامانجی هاتنی ئەم شاندە باڵایە، برەودان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا