Kurdistan Press - بەبڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان باج و رسووماتی سەر چواردە بابەتی سەرەکی خۆراک سفڕ دەکرێتەوە بەبڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان باج و رسووماتی سەر چواردە بابەتی سەرەکی خۆراک سفڕ دەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەبڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان باج و رسووماتی سەر چواردە بابەتی سەرەکی خۆراک سفڕ دەکرێتەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی باج و رسووماتی سەر چەندین بابەتی سەرەکی خۆراک درێژ کردەوە.
بەپێی نووسراوێکی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان،کە18ی 6ی 2022دەرچووە و تیایدا هاتووە" لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و هەرزانبوونی نرخی خوارەمەنییە سەرەکییەکان و کارپێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران کە لە 6ی 4ی 2022دەرچووە درێژ دەکرێتەوە و باج و رسووماتی سەر 14بابەت سفڕ دەکرێتەوە".
بڕیارەکە گەیشتووتە هەموو گومرگەکان و لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێ.
پێشتر لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، هاتبوو" بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێکی چاوەڕوانکراو لە بواری بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا و ڕێگەگرتن لە گرانبوونی نرخ لە بازاڕ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە پەسەندکردنی پێشنیازی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەربارەت بە هەڵگرتنی گومرگ بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان". 
خۆراکەکانیش ئەمانەن" ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ڕۆنی ڕووکی بەستوو، ڕۆنی حەیوانیی بەستوو، چای ڕەش، شەکر، پاقلەمەنیی وشک (نۆک، نیسک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش)، شیری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە". 
رۆژی 12ی 6ی 2022، كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیران پێشتر بڕیاری لابردنی رەسمی گومرگیی لەسەر مادە خۆراكییەكان داوە ، بەلای ئێمەوە بڕیارەكە كاریگەریی هەبووە و توانیومانە هاوسەنگییەك رابگرین، هەرچەندە فاكتەرەكان دەرەكین، بەڵام بڕیارەكە كاریگەریی لەسەر نرخ لە بازاڕەكاندا هەبووە".
كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: "هەڵگرتنی باج لەسەر ژمارەیەك لە ماددە خۆراكییە سەرەكییەكانی هاووڵاتییان، كاریگەریی زۆر باشی لەسەر هاوكاریكردنی خەڵك هەبووە، بەوەی چیی دیكە نرخەكانیان لە بازاڕەكانی كوردستان و عێراقیشدا گران نەبێت، ئەمەش بۆ خەمخۆری و ئاگاداریی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، كە لە نزیكەوە ئاگاداری كێشەكان و چارەسەركردنی خێرایانە، چونكە ئێستا بەهۆی قەیرانی خۆراك لە جیهاندا، بەشی زۆری ئەو ماددە خۆراكییانە لە سەرچاوەی بەرهەمهێنانیانەوە، نرخیان بەرز بووەتەوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه