Kurdistan Press - لەبارەی کێشەی پڕکردنەوەی فۆڕمی شوقەی کرێچییان لەبارەی کێشەی پڕکردنەوەی فۆڕمی شوقەی کرێچییان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی کێشەی پڕکردنەوەی فۆڕمی شوقەی کرێچییان

هەڤاڵ سدیق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی هەڵسەنگاندن و مۆڵەتدان لە دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان، ووتی  لە دوێنی 17ی 6وە لینكی فۆڕمی شوقەی كرێنشینان و كەمدرامەتان كارا كراوە، بەڵام ئەو یەك دوو رۆژە ئینتەرنێت لە كوردستان باش نییە و فشارێكی زۆریش لەسەر لینكەكە هەیە، بەڵام باش دەبێت و كێشە نامێنێت".ھەروەھا ووتی: "تاوەكوو 2ی 7ی 2022 كات هەیە فۆڕمەكە پڕ بكرێتەوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین ئارام بگرن و كاتێكی زۆر ماوە و ئەوەی بیەوێت دەتوانێت خۆی تۆمار بكات".

هەڤاڵ سدیق ئەوەشی خستە ڕوو، ئەوانەی كێشەی كۆد و چوونە ژوورەوەیان هەیە، هۆكارەكەی تەنیا بۆ خراپیی ئینتەرنێت و فشاری زۆرە، گوتیشی: "دەبێت هاووڵاتییان پەلە نەكەن و زانیارییەكانی نێو فۆڕمەكە بەوردی و بەتەواوی پڕ بكەنەوە، ئێمە بۆیە پڕكردنەوەی فۆرمەكە و ناردنەوەیمان بە ئۆنلاین كردووە، چونكە پرۆسەكە خێراتر دەكات و لە ڕووی ڕێكوپێكی و كات و كەمكردنەوەی ڕۆتینەوە باشترە".

ئەو بەرپرسەی دەستەی وەبەرهێنان ئاشكراشی كرد، كەسێك ئەگەر كرێنشین بێت و زگورتی بێت، دەتوانێت فۆڕمەكە پڕ بكاتەوە، گوتیشی: "كەسێك سەڵت یان زگورتی بێت، (كوڕ یان كچ)، بە مەرجێك تەمەنی لە 30 ساڵ كەمتر نەبێت، مافی ئەوەی هەیە فۆڕمی شوقەی كرێچییان پڕ بكاتەوە".

ئەو زانیاری لەبارەی مەرجی پێدانی شوقەكان خستە ڕوو و گوتی : “شوقەكان تەنیا بۆ ئەو كەسانە نییە، كە فەرمانبەری حكوومەتن، بەڵكو بۆ هەموو كرێچییان و كەمدەرامەتەكانە، بە مەرجێك سوودمەند نەبووبێت و كرێچی بێت و هیچ موڵكێكی بە ناو نەبێت، یان سوودمەند نەبێت لە زەوی و خانوو، یان شوقە، یان خانوویەك، كە مینحەی حكوومەتی تێدا بێت، لە هەر پارێزگایەك بێت".

لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵكی كەمدەرامەت و كرێنشینان لە تەواوی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی هەڵسەنگاندن و مۆڵەتدان لە دەستەی وەبەرهێنان گوتی: "شوقەكان قیستەكانی درێژخایەنن و بارگرانی لەسەر كرێنشینان و خەڵكی كەمدەرامەت نابێت و حكوومەت پاڵپشتیی دەكات و قیستەكان بە شێوەیەكن، هەموو كەسێكی كەمدەرامەتیش دەتوانێت ئەو قیستانە بدات، ئاسانكاریی باش پێشكەش بەو كەسانە دەكرێت، كە یەكەكانی نیشتەجێبوون دەیانگرێتەوە، نرخی یەكەكانیش گونجاو دەبێت و قیستەكانی درێژخایەنن، وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتیش پاڵپشتییەكی باشی ئەم پڕۆژەیە دەكەن و خزمەتگوزارییەكانی كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و شەقام و قوتابخانەیان بۆ دابین دەكەن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه