رێوڕەسمەکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی پەڕینەوەی بارزانی نەمر و یاوەرانی لە رووباری ئاراس، لەلایەن زانکۆی سەلاحەددین رێکخراوە.
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی مه‌راسیمی ناساندنی چوار كتێب له‌سه‌ر شۆڕشه‌كانی بارزان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18 ی 6 ی 2022، له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی مه‌راسیمی ناساندنی چوار كتێب له‌سه‌ر شۆڕشه‌كانی بارزان ده‌ستی پێكرد.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆك و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌رانی وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆك بارزانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: یەکەمجارە پرۆژەیەکی ئەکادیمیی سەردەمیانە لەسەر خەبات و تێکۆشانی سێ سیمبوولی مەزنی بزافی رزگاریخوازی کوردستان، شێخ عەبدولسەلامی بارزانی، شێخ ئەحمەدی بارزانی و مەلا مستەفا بارزانی، بەیەکەوە و بە پشتبەستن بە هەزاران بەڵگەنامەی ئەرشیفی ئێرانی و عوسمانی ئەنجام دەدرێت.
سەرۆک بارزانی گوتیشی: بەداخەوە مێژووی خەباتی گەلەکەمان لەلایەن دووژمنانییەوە شێوێندراوە و، هەمیشە ویستوویانە ئەو خەباتە پیرۆزە وا پیشان بدرێت کە خەباتی چەند عەشیرەت و لایەنێکە، بەڵام ئەم بەڵگانە دەیسەلمێنن کە خەباتی نەتەوەکەمان لە پێناو مافی رەوای نەتەوەکەمان بووە.
هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: له‌ده‌ستووری عێراقدا ماف به‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دراوه پێشێلی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت قابیلی قه‌بووڵ نییه.
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی، شەر خراپترین شتە، لە شەڕ خراپتر تەسلیم بوونە، ئێمە تەسلیم نابین.، سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشه‌ی له‌عێراقدایه قه‌یرانی دروست كردووه به‌جۆرێك عێراق كه‌وتووه‌ته قه‌یرانێكی قوڵه‌وه.
رێوڕەسمەکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی پەڕینەوەی بارزانی نەمر و یاوەرانی لە رووباری ئاراس، لەلایەن زانکۆی سەلاحەددین رێکخراوە.
وەڵام بدەوه