Kurdistan Press - دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری داعش دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری داعش | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری داعش

لەراگەیەنراوێکدا #هێزەکانی #هاوپەیمانان دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی #داعش رادەگەیەنێت

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ 16ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە راگەیاندراوێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری داعشیان راگەیاند ،کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت لە سووریا ئەنجامیاندابوو.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە پێشتر داواکراوبووە ناوی "هانی ئەحمەد کوردی"ە، بە "والی رەققە" دەناسراوە، هاوکات پسپۆڕی دروستکردنی بۆمب و تەقەمەنییەکان بووە و یەکێک بووە لە گەورە سەرکردەکانی داعش لە سووریا.

ئاماژەبەوەشکراوە ئۆپەراسیۆنەکەی هاوپەیمانان پلانێکی هەستیاری بۆ دارێژراوە، بەو پێیەی بەکەمترین زیانی لەنێو خەڵکی سڤیل و مەدەنی تەنانەت هێزەکانی هاوپەیمانان هەبووە.

وەک ژەنەرال مایکڵ ئێریک کوریلا فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکی رایگەیاندووە ئەوان بەردەوام دەبن لە راوەدوونانی داعش لە هەر کوێیەک بن، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و زیان گەیاندن بەو چەکدارانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه