Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەت بڕیاریداوە بەزووترین کات ئه‌و ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونه‌ تەواو بکرێن سەرۆکی حکوومەت بڕیاریداوە بەزووترین کات ئه‌و ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونه‌ تەواو بکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەت بڕیاریداوە بەزووترین کات ئه‌و ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونه‌ تەواو بکرێن

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی کە بەھۆی قەیرانی دارایی وەستابوون تەواو دەکرێن و بەسەر ھاووڵاتی ھەژار و کەمدەرامەت دابەش دەکرێن.

مەریوان مەلا حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە وەکو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونمان ھەیە کە خۆی لەچەند پڕۆژەیەک دەبینێتەوە لە ھەرێمی کوردستان و ھەر یەکەیان بەڕێژەیەک تەواوبووە و ھەیە سەدا ٩٠% و ھەیە ٨٥% و ھەشە کەمتر تەواو بووە، بۆیە ھەوڵەکان بەردەوامە بۆ تەواوکردنی ئەو یەکانە کە بەھۆی نەبوونی بوودجە تەواو نەکراون، بەڵام سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە پێویستە بەزووترین کات و لەماوەی ئەم کابینەیە تەواو بکرێن و بەسەر ھەژار و کەمدەرامەتان دابەش بکرێن".

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئەو یەکانە ئێستا بۆ کەس دەرنەچووە کە تەواو بوو ئەوکات بەسەر ھاووڵاتی کەمدەرامەت و ھەژار دابەش دەکرێت بەشێوەی تیروپشک و بڕیارە پارەی بۆ تەرخان بکرێت و دەست بە تەواوکردنیان بکرێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا