Kurdistan Press - بڕیارە لەم ھەفتەیە رێکاری دەستپێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانی تەواو بکرێت بڕیارە لەم ھەفتەیە رێکاری دەستپێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانی تەواو بکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارە لەم ھەفتەیە رێکاری دەستپێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانی تەواو بکرێت

ریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە لەم ھەفتەیە رێکاری دەستپێکردنی دیراسەکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانی تەواو بکرێت و دەست بەکارەکانیان بکرێت و لەمساڵدا کاری دیراسەکردنی پڕۆژەکە تەواو بێت.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ئێستادا خەریکی پڕۆژەی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین کە گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسپانی کردووە بۆ ئەوەی دیراسەی پڕۆژەکەمان بۆ ئەنجامبدات و چاوەڕێ دەکەین ھەندێک کێشەی خیتاب زەمانی ھەبوو بۆمان بێت و دەست بەکاربین و ئێمەش لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە تیمێکمان دروستکردووە و ھەماھەنگی لەگەڵ ئەوان بکات و سەرپەرشتی کارەکان بکات".

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشیکردەوە: "ئێمە فشارمان لەسەر ئەوان کردووە، کە پەلە بکەن لەکارەکان و بڕیارە خیتاب زەمانی بێنن و پارەیان بۆ بنێردرێت بە سیستەمی بانکی و لەگەڵ وەزارەتی دارایی خەریکین و لەم ھەفتەیە کارێک دەکرێت و رێکارەکان تەواو دەبن".

ئاگرین عەبدوڵڵا ئاماژە بەوەشدەکات: "ئەوان کاری خۆیان ئەنجامداوە و ھەندێک راپۆرتیان ئامادە کردووە لەگەڵ تەواوکردنی رێکاری یاسایی و دارایی و بڕیارە کارەکانی دیکەش بکرێت، ھەروەھا وتیشی، دیراسەکە نۆ مانگی پێویستە و چاوەرێ دەکرێت ئەمساڵ پێش ئەو ماوەی بۆیان دیاریکراوە تەواوبکرێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه