Kurdistan Press - وەزیری بازرگانی ڕێکارەکان بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی خۆراک دەخاتەڕوو وەزیری بازرگانی ڕێکارەکان بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی خۆراک دەخاتەڕوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری بازرگانی ڕێکارەکان بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی خۆراک دەخاتەڕوو

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 06ـی 2022 هۆکارەکانی گرانبوونی خۆراک و ڕێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی نرخی خۆراک خستەڕوو.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان کرا سەبارەت بە گرانبوونی نرخی خۆراک لە هەرێمی کوردستان، دوای ئەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: ڤایرۆسی کۆڕۆنا و نەمانی خۆراک لە کۆگاکان کە لە سەردەمی کۆڕۆنا بەکاردەهێنرا، وشکەساڵی، گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هۆکارێک بوون بۆ گرانبوونی نرخی خۆراک لە تەواوی جیهان.

ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ئەو فاکتەرە جیهانییانە لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار  هۆکارێک بوو بۆ گرانبوونی نرخی خۆراک.

کەمال موسلیم ئاشکراشی کرد کە ئێستا گەنمی هاوردەکراومان لە وڵاتانی دیکە بۆ هاتووە و هەوڵ دەدەین بۆ شاییەکان پڕبکەینەوە و بەزووترین کات بەسەر هاووڵاتییانی دابەش بکەین.

ئاماژەی بەوەش دا بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی نرخی خۆراک ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵگرتنی ڕەسمی گورمرگی لەسەر ئەو خۆراکە سەرەکییانە دا کە دێتە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو مانگ، هەر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە خوێندنەوە بۆ دەرئەنجامەکانی دەکرێت و بڕیار لەبارەیەوە دەدرێت.

کەمال موسلیم جەختیشی کردەوە کە لێژنەکانی وەزارەت بەردەوام چاودێری دۆخی بازاڕ دەکەن و ڕێگری لە گرانبوونی نرخی خۆراک دەکەن.

وەزیری بازرگانی هۆشداریی بە خاوەن مۆڵ و مارکێتەکان دا کە پەنا بۆ گرانکردنی نرخی خۆراک نەبەن، تووندترین ڕیکاریش بەرامبەر ئەو کەسانەی ئەو کارانە ئەنجام دەدەن، دەگیرێتەبەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه