Kurdistan Press - سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 12ـی 06ـی 2022 ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوە داوە کە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی  کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشبینی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ خستووەتەڕوو، تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئاسمانی سبەی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما 1 تا 3  پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خێرایى با 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی با باکورى خۆرئاوا و مەوداى بینین / 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی لە ڕاگەیەنراوەکە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-

هەولێر: 41

سڵێمانی: 39

دهۆک: 40

کەرکووک: 43

هەڵەبجە: 40

سۆران: 36

ڕاپەرین: 38

گەرمیان: 45

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه