تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 2022/06/11 ئاماری 12 کاتژمێری ڕابردووی داخڵکردنی منداڵان بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە بڵاو کردەوە، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە بەهۆی گەرماوە ڕێژەکە لە هەڵکشانە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: تەنیا لەماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوو 50 منداڵ بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانە داخڵکراون.
ڕاشیگەیاند: لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە و گۆڕانکاری کەشوهەوا لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی بۆ 08:00ـی ئێوارە لە بەشی فریاکەوتنی خێرایی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری 70 منداڵ داخڵکراون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە لەو ڕێژەیەدا 50 منداڵیان بەهۆکاری سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون.
وەڵام بدەوه