Kurdistan Press - شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 11ی حوزەیرانی 2022 پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد، جەخت لە پشتیوانیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پاڵپشتی و پشتگیریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کارنامە چاکسازییەکەی کرا بە ئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان. لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پێویستیان بە چارەسەرە، تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی هەرێم کارنامەیەکی چاکسازی هاوبەشی هەیە کە هی هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکوومەتە و پێویستە وەک یەک تیم، بە هاوکاری و پشتیوانیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان، کار لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکەن.

شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە پشتیوانیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه