بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاگادارییەکی بۆ شوفێران بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەڵێت؛
ئاگاداری شوفێرانی بەرێز دەکەینەوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوا هاتووچۆ نەکەن ئەگەر زۆر پێویست و زەرور نەبێت بەهۆکاری نالەباری کەش و هەوا و بارینی بارانی بەخور و بە لێزمە، بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.
دەشڵێت؛ لە کاتی هەبوونی هەر رووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بە تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان و بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەر شەش قەزاکانی سەر بە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکەن، بۆ بەهاناوەچوون.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
وەڵام بدەوه