بڕیاری فەرمی بۆ مامۆستایان دەرچوو، وەڵامی داواکارییەکانیان درایەوە.
کەمێ پێش ئێستا به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه واژۆی د. ئالان حه‌مه‌سه‌عیدی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگا و ئیداره‌سه‌ربه‌خۆكان كراوه، ئاماژه به یاداشتی مامۆستایان، كه ئاڕاسته‌مان كراوه، پاش گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ڕه‌زامه‌ندیی هه‌یه، كه پاش هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدرالی و ناردنی شاییسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه:
یه‌كه‌م: پله‌به‌رزكردنه‌وه له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان ده‌ست پێبكات
دووه‌م: به گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو، به‌گوێره‌ی ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
وەڵام بدەوه