لە کەرکوک ھەڵکردنی ئالای کوردستان لەم شوێنە قەدەغەکرا پەروەردەی کەرکوک هەڵکردنی ئاڵا لە خوێندنگەکان بە نایاسایی ناودەبات
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک، هەڵکردنی هیچ ئاڵایەکی دیکە جگە لە ئاڵای عیراق لە خوێندنگەکانی شارەکە رێگەپێدراو نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک دەڵێت: هەڵکردنی هیچ ئاڵایەکی دیکە جگە لە ئاڵای عیراق رێگەپێدراو نییە، چ لە خوێندنگەکانی عەرەبی یاخود کوردی و تورکمانی و سریانی.
راگەیەندراوەکە واژووی مەنسور مونزری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوکی لەسەرە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە ئەم فەرمانە بەپێی یاسای ژمارەی 33ی ساڵی 1986 کە هەموارکراوەتەوە لە ساڵی 1991 و یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2008ی عیراقیی دەرکراوە.
جەختیش لەوەکراوەتەوە، هەر کەس پێشێلی بڕیارەکە بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە
وەڵام بدەوه