سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (الشرقية) رایگەیاند: "ئێمە ناتوانین دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانەدا بکەین کە هەوڵی تێکدانی پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر دەدەن، لەبری دانوستاندن دەبێت لە دژیان بوەستین و ڕێگری لە پشتیوانی و داراییان بکەین.
ئاماژە بەوەش دەکات کە هەر نزیکبوونەوەیەک لەنێوان حکوومەتی بەغدا و هەولێر خزمەتی گرووپە چەکدارەکان ناکات، بۆیە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەدەن.
لەبارەی بە ئەگەری بەشداریکردنی پارتی لە دەنگدان لەسەر دەرکردنی هێزە بیانییەکان، گوتی: "پێموایە ئەوە حکوومەتی فیدراڵییە کە دەبێت پێویستیی پشتیوانیکردنی هێزە بیانییەکان دیاری بکات و هەر توخمێکی ناسەقامگیری لەوانەیە ببێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش."
وەڵام بدەوه