Kurdistan Press - زانیاری لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان

جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت هەیان عەبدولغەنی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: کە وەزارەتی نەوت کاردەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی پلانی پێنج ساڵە بۆ گەیشتن بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی 6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

عەبدولغەنی گوتیشی : ئێمە کار دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی داهاتی دارایی بۆ پشتگیریکردنی خەزێنەی دەوڵەت بە ئاماژەدان بە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ساڵی 2023دا داهاتی دارایی زیاتر دەبێت لەوەی پلانی بۆ دانراوە و هیوادارین لە ساڵی نوێدا دەستکەوتی زیاتر بەدەست بهێنین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه