نازم کەبیر، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی نەینەوای پارتی، رایگهیاند، گومانیان له پرۆسهی ههڵبژاردن لهو پارێزگایه ههیه، بهو پێیهی تا دوو کاتژمێر پێش کۆتاییھاتنی پرۆسەی دەنگدان، پەیوەندیمان بە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەوە کرد، پێیان راگەیاندین کە رێژەی بەشداری لە ھەڵبژاردن ٣٠% بووە، بەڵام دوو کاتژمێری کۆتایی، رێژەکە زۆر بەرز بووەتەوە و بەگومانین لە رێژەی بەشداریی دەنگدەران.
ھەروەھا وتی: سهرهڕای ئهوهش، پارتی ھەر وهكوو ھێزی یەکەمی پارێزگای نەینەوا ماوەتەوە و ھیچ حزبێکی سیاسی بە بێ ھاوپەیمانی، دەنگی لە پارتی زیاتر نییە، ژمارەی دەنگەکانیشمان زیادی کردووە بەراورد بە ھەڵبژاردنەکانی رابردوو، لەبەر ئەوەش ئێمە خۆمان بە شەریکی بەڕێوەبردنی پارێزگاکە دەزانین، دەمانەوێ خزمەتی خەڵکی نەینەوا بکەین و بەشدار بین لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا".
نازم كهبیر، دووپاتی دهكاتهوه: پارتی پێگەیەکی مێژوویی و بەھێزی لە نەینەوا هەیە و ئەستەمە بە بێ پارتی ھیچ لایەنێک بتوانێت ئیدارەی پارێزگاکە بەڕێوە ببات و پارێزگار بە بێ پارتی دیاری بکرێت، ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان دەرگامان واڵایە بە ڕووی ھەموو کوتلە و ھێزەکان بۆ دروستکردنی ھاوپەیمانی و رێککەوتن، بە شێوەی نافەرمییش دانوستان ھەیە لەبارەی پێکھێنانی ئیدارەی خۆجێی نەینەوا و داواکارییش ھەن بۆ پارتی تا بگەینە رێککەوتن، لە ماوەکانی داھاتوودا بە شێوەیەکی فەرمی دەست بە دانوستان دەکەین بۆ پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێی نەینەوا و دیاریکردنی پارێزگار".
وەڵام بدەوه