Kurdistan Press - گووتەبێژی حکومەت ئامانجی سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا ئاشکراکرد گووتەبێژی حکومەت ئامانجی سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا ئاشکراکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گووتەبێژی حکومەت ئامانجی سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا ئاشکراکرد

رۆژی سێشەممە (2ـی کانوونی دووەمی 2024) پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان راگەیاند: هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی بودجە و مووچە ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا و گووتیشی شاندەکە بۆ چاره‌سه‌رێكی یه‌كجاره‌كی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.

شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و ئامانجی سەردانەکەش گفتوگۆکردنە لەسەر یاسای نەوت و غاز و ھەمواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجە و دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ چارەسەركردنی کێشەی مووچە.

ئەم سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە‌غدا دەبێتە یەکەم سەردانی ساڵی 2024 بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی ساڵی رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێدراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەتی پرسی مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی.

پێشتر پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاندبوو، لە ساڵی 2023 وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی باشمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هەبوو بەڵام ئەوان پابەندی باشیان نەبوو، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە حکومەتی هەرێم چاوەڕێی پابەندی تەواو لە حکومەتی فیدراڵی دەکات و کات کوشتن چیتر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات.

هەروەها لە دواکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023، جەختکرایەوە لەوەی کە چاوەڕوانییان لە حکومەتی فیدراڵییە کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی 2024 ئەم کێشەیە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکات و شایستەی دارایی مووچەخۆران تێکەڵی ناکۆکیيە سیاسی و پابەندییەکانی دیکە نەکات و مووچەخۆرانی هەرێمیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەكانيان لەکاتی خۆی وەربگرن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه