بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك ئاگادار دەكرێنەوە و لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراكێكی دیكەی مانگانەی هاووڵاتییانیش، بەرپرسێكی دابەشكردنی خۆراك روونكردنەوە دەدات. دەڵێت: "بەشەخۆراكی تازەمان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە بۆ دێت و دواتر وەكوو بەشەخۆراكی نوێی ساڵی 2024 دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، سەرجەم ئەو بریکارانەی خۆراک ئاگادار دەکاتەوە ،کە تاکوو ئێستا لیستــی بەشەخۆراكی مانگی 10یان نەبردووە، دەبێ لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لیستەكانیان رادەست بكەن.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەگەر لیستی بریکاری بکەوێتە هەفتەی داهاتوو ئەوا "سزای مادییان بۆ ئەژمار دەکرێت.
وەڵام بدەوه