ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ (31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) رایگه‌یاند، بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه نانێردرێت، به‌ڵام میلیشیاكان چه‌كدار ده‌كرێن، سه‌رچاوه و شوێنه‌كانیان دیاره.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منی و شنگال چاره‌سه‌ر ده‌بن".
داواشی له حكومه‌تی عێراقی كرد، له‌باره‌ی گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان، هه‌ڵوێستی جددی هه‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی هێرشی گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ده‌بێت، داواش له هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌ین، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئامانجی میلیشیاكان بوو، ئێستا پێشمه‌رگه ئامانجیانه.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو (شەممە، 30-12-2023)، کاتژمێر 11:45 خولەک؛ بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام-هەولێر. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا گوتی، "هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە".
وەڵام بدەوه