ئهمڕۆ یهكشهممه 31/12/2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، له ڕاگهیاندراوێكدا، ئاشكرای كرد، ئەو مێرمنداڵەی جامی چەند ئۆتۆمبیلێکی شکاند، نەخۆشیی هەیە.
له ڕاگهیاندراوهكهی ئاسایشی ههولێردا، هاتووه: دوای ئەوەی لەگەڕەکی مامۆستایانی زانکۆ لەلایەن مێرمنداڵێکەوە جامی چەند ئۆتۆمیلێک شکێندرا، لەلایەن تیمەکانمان دەست بە بهدواداچوون کرا، دەرکەوت ئەو مێرمنداڵە ناوی (باوان )ـە و نەخۆشیی ئۆتیزمی هەیە.
وەڵام بدەوه