Kurdistan Press - بازرگانێکی نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەستگیرکرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەستگیرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بازرگانێکی نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکردنی بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەهۆشبەرەکانی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئاماژەی بە دوو چالاکی جیاواز کردووە، لە چالاکییەکدا دەستگیرکردنی بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەهۆشبەرەکانی راگەیاند، لە چالاکییەکی دیکەشدا بڕی (76 کیلۆگرام) حەبی کەپتاگۆن دەستی بەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند: لە شەوی 30/29- 12 - 2023 دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام کە زیاتر لە مانگێکی خایاند، هەروەها دوای ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی نەینەوا و یەکگرتنەوەی زانیارییەکان و پشتڕاستکردنەوەی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتیی بیانیی ماددەهۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستگیر بکرێتً و بڕی (136 کیلۆگرام) حەبی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆن دەستی بەسەردا گیرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه