Kurdistan Press - نرخی حەجکردن گران بوو نرخی حەجکردن گران بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی حەجکردن گران بوو

نرخی حەجکردن گران بوو، گەر  ئەم کارە نەکردبایە زیاتر گران دەبوو، رۆژی هەینی، 29-12-2023، شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەو ملیار و 400 ملیۆن دینارە بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پاڵپشتیی حاجییان بۆ پڕۆسەی حەج بەکارمانهێناوە بۆ ئەوەی نرخیان لەسەر کەمتربکەینەوە، ئەگەر ئەو پارەیە نەکرابێتە سەر نرخی حەج ئەوە نرخ بەرێگەی ئاسمانی دەگەیشتە نزیکەی پێنج هەزار دۆلار و بە وشکانی 4170 هەزار دۆلار.

بۆ ساڵی 2024 نرخی حەج بەرێگەی ئاسمانی 4800 هەزار دۆلار و بە وشکانی چوار هەزار دۆلارە. شێخ نیاز نەقشبەندی دەڵێت، "لە کۆی ئەو 4,800 هەزار دۆلارەی بە رێگەی ئاسمانی لە حاجییان وەردەگیرێت 2,914 هەزار دۆلار و لە وشکانیش لە کۆی ئەو چوار هەزار دۆلارە دوو هەزار و 84 دۆلاری دەدرێتە عێراق.

بە گوتەی بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان، ئەو پارەی عێراق وەریدەگرێت بۆ خەرجی حەج وەکو تکتی فڕۆکە، دابینکردنی پاس و چەندین خزمەتگوزاری دیکە بەکاریدەهێنن، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوان بۆ ئامادەکارییەکان لە هەرێمی کوردستان و سعودیە بەکاریدەهێنین وەکو گواستنەوە، نانخواردن، دابینکردنی هوتێل لە مەککە و دابینکردنی تیمی پزیشکی.

لە حەجی ساڵی 2023ـدا، چوار هەزار و 685 هاونیشتمانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە، کە 720ـیان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی چوون و تێچووی حەج بە رێگەی ئاسمانی چوار هەزار و 500 دۆلار بە وشکانیش سێ هەزار و 800 دۆلار بوو. 

بە گوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان نرخی حەج بۆ ساڵی 2024 بەراورد بە 2023 زیادیکردووە و دەشڵێت، "سعودیە خزمەتگوزارییەکان، رسوومات و بەگشتی خەرجییەکانی نزیکەی 265 بۆ 270 دۆلار زیادیکردووە ئەوەش وایکردووە نرخی حەج بە رێگەی ئاسمانی و وشکانیش زیاد بکات.

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردن بە مامەڵەکانی حەج و وەرگرتنی پارە لەو کەسانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە گوتی: "هێشتا نرخمان رانەگەیاندووە. دوای راگەیاندن و یەکلاکردنەوەی فۆرمەکان دەست بە مامەڵەکان دەکرێت، بەڵام بەگشتی دەبێت مانگی داهاتوو هەموو مامەڵەکان تەواوبکرێن و ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە پارەکانیان بدەن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه