Kurdistan Press - قەبارەی ھەندێک لایەن زۆر بچووکترە لە ئەنجامەکانی قەبارەی ھەندێک لایەن زۆر بچووکترە لە ئەنجامەکانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قەبارەی ھەندێک لایەن زۆر بچووکترە لە ئەنجامەکانی

مەریوان قەرەنی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆتایی هات و هەروەك دەبینین ئەنجامەكەی ڕاگەیاندرا كە لە زۆربەی هەرە زۆری پارێزگاكان، ئەنجامەكە بە دڵی ئەو گرووپ و دەستە و تاقمانە بوو كە لە وڵاتێكی هەرێمییەوە نزیكن.

ڕوونیشی كردەوە: ”ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ كورد و چارەنووسی كوردستانیبوونی هەندێك ناوچە لە سنووری پارێزگاكانی (نەینەوا، كەركووك، دیالە و سەڵاحەدین) زۆر جێی بایەخن. بۆیە زۆر گرنگ دەبوو كە كورد لەو ناوچانە سەركەوتوو بوایە. بەڵام بەداخەوە، سەركەوتنی كورد لەم هەڵبژاردنەدا بە زیادكردنی گوماناویی دەنگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گۆڕدراوەتەوە، لە كاتێك هیچ گومانێك نییە كە قەبارەی راستەقینەی یەكێتی لە كەركووك و نەینەوا، زۆر بچووكترە لەو ئەنجام و قەبارەیەی كۆمسیۆن بۆی راگەیاندووە!

مەریوان قەرەنی جەختی كردۆتەوە: لە كەركووك لە مێژووی خۆیدا هەمیشە كورد زۆرینەی پارێزگاكە بووە، ئەمجارە كورد كراوەتە نیوە یان كەمتر! كەچی لە بەرامبەردا یەكێتی كە هیچ كاتێك باوەڕ ناكرێت پاش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، متمانەی كوردانی ئەو پارێزگایە بەدەست بێنێتەوە، دەنگێكی زۆری بۆ دانراوە كە بە گوتەی كاندیدێكی خودی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەستكاریكردنی دەنگەكان هەبووە!

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ”لە بەرامبەر ئەمانەدا، بەداخەوە پیلانگێڕی لە دژی لیستی پارتی لەئارادا بووە، فشارێكی زۆر لە سنووری كەركووك لەسەر پارتی و كادیر و دەنگدەرانی هەبووە، فشارەكە تەنانەت چەندان مانگ پێش هەڵبژاردن بە شێوەیەكی ڕێكخراو دروست كرابوو. لە مووسڵیش هەندێك لە میلیشیاكان هەوڵی دروستكردنی كێشەیان دا و تەنانەت ڕۆژی هەڵبژاردن بەبێ پاساو چوار كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانیان دەستگیر كرد كە دواتر خۆشبەختانە ئازاد كران. ئەمە جگە لەوەی هەندێك لایەن بە ئاشكرا پارەیەكی زۆریان هەڵدەڕشت بۆ كڕینەوەی ویژدانی خەڵك و دوورخستنەوەی خەڵك لە پارتی، بەڵام خۆشبەختانە لەوەدا شكستیان هێنا و تەنیا چەند كەسێكی كەمیان بۆ هەڵخەڵەتێندرا!

لە كۆتاییشدا مەریوان قەرەنی ئاماژەی بەوە داوە: لەسەر ئەم بابەتە، پارتیمان لە ڕێگەی گوتەبێژی فەرمییەوە هەڵوێستێكی جوانی نیشان داوە كە وێڕای تێبینی و سكاڵاكان، بەڵام پارتی ئاماده‌یە بۆ دیالۆك و ڕاگۆڕینه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ته‌ خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ سیاسییه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ پێشتر ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌وه‌ كراوه‌ و دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه