نڕخی مریشکی زیندوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشك لای بەشێك فرۆشیارەكان، بە دوو هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە کراوە. لە کاتێکدا ھەر ئەمساڵ نرخی یەک کیلۆ مریشک نزیک دبوو لە چوار ھەزار دینار، ھەر نرخی ئەمڕۆی مریشک بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو نرخەكەی 400 دینار بۆ هەر كیلۆیەك كەمی كردووە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە هەفتەی داهاتوو بەرەو گرانبوون بچێت. شایانی باسە گۆشتی مریشك یەكێكە لەو خۆراكانەی زیاترین خواستی لەسەرە، بەتایبەتی مریشكی زیندوو، بۆیە نرخەكەی بە بەردەوام بەپێی كات و خواست و خستنەڕوو، هەڵبەز و دابەزین دەكات، ئەوەش وایكردووە جارێك خاوەن كیڵگەكانی بەخێوكردنی زیان بكەن، هەندێك جاریش نرخەكەی ئەوەندە بەرز دەبێتەوە كە زۆر لەسەر هاووڵاتییان دەكەوێت، بۆیە خاوەن كیڵگەكان بە بەردەوام داوای دیاریكردنی نرخێك دەكەن كە ئەوان زیان نەكەن و زۆر گرانیش لەسەر هاووڵاتییان نەكەوێت.
وەڵام بدەوه