ئەشواق جاف، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، هەندێک بڕیار پەسەند کراوە کە دژی هەرێمی کوردستانە، سەبارەت بە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پیشتر گوتبووی ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت ئەوە مەبەستی سیاسی لەپشتە، چونکە دواخستنی هەڵبژاردن نیشانەی پرسیاری دەکەوێتە سەر. گوتیشی: پارتی بەبەردەوامی جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، هەروەها چیدیکە پرۆسەی دیموکراسی کوردستان بەرگەی دواخستنی هەڵبژاردن ناگرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لایەنانەی کە بەچەک نەیانتوانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان تێکبدەن و ئەو قەوارەیە نەهێڵن، پەنا دەبەن بۆ بردنی چەند کەیسێک بۆ دادگای فیدراڵی، کە هەندێک جار پەیوەندی بە دادگای فیدراڵیش نییە. ئەشواق جاف راشیگەیاند، سەرۆک بارزانی و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆچوونیان ئەوە بوو کە پێکهاتەکان خودی خۆیان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن، پێویست ناکات لایەنێکی تر لەدژی پێکهاتەکان بڕیار لەسەر بۆچوونی ئەوان بدات. باسی لەوەشکرد، پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانە لەکاتی خۆیدا، نابێت چیدیکە دوابخرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی پارتی بەیت نەهرەین راگەیاند، تێڕوانینی پێکهاتەکان لەپەرلەمانی کوردستان ئەوەیە بۆ هەر پرسێک کە پەیوەندی بە داهاتوو و مافی پێکهاتەکانەوە هەبێت دەبێت پرسیان پێ بکرێت، نەوەک بەوشێوەیە کە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێک دەربکات، لەبەرژەوەندی پێکهاتەکان نەبێت. بریاربوو رۆژی چوارشەممە، 27-12-2023، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی لە بارەی سکاڵایەک لە دژی یاسایەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کورسی کۆتاکان کۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ جاری حەوتەم دواخرا بۆ 21-1-2024.

Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه