Kurdistan Press - پڕۆژەی ھەژماری من کێشەی مووچە چارەسەر دەکات پڕۆژەی ھەژماری من کێشەی مووچە چارەسەر دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەی ھەژماری من کێشەی مووچە چارەسەر دەکات

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پرۆسه‌ی ھەژماری من دوای تەواوبوونی کێشەی مووچە چارەسەر دەکات

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێی وایە کردنەوەی بانکی نشتیمانی ھەنگاوێکی گرینگە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و ڕایده‌گه‌ێنێـت: دوای تەواوبوونی ھەژماری من تا ڕادەیەکی زۆر کێشەی مووچە لە ھەرێمی کوردستان چارەسەردەبێت.

د.بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: ھەرێمی کوردستان بە کردنەوەی بانکی نیشتیمانی دەچێتە قۆناغێکی دیکەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و زۆر پرسی تایبەت بە مووچە چارەسەر دەبن، وەک نەھێشتنی ئەو کەسانەی لە دوو مووچە سوودمەندن و ھەبوونی فەرمانبەری بندیوار، چونکە ھەر کەسێک بۆی ھەیە یەک ژمارەی بانکی ھەبێت.

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمان ڕاشیگه‌یاندووه‌: بانکی نیشتیمان ھەماھەنگی لەگەل بانکی فیدڕاڵ ھەیە و دەبێتە سەنتەرێک بۆ ئەوەی ھیچ بیانوویەک لەدەست بەغدا نەمێنێ بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان.

د.بەشیر حەداد ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووه‌: تا ئێستا ھەنگاوی باش نراون دوای تەواوبوونی پڕۆژەی ھەژماری من ھەموو فەرمانبەران و خانەنشینان دەبنە خاوەن ھەژماری خۆیان و ئیدی کۆتایی بەو ھەموو ئاریشە و ئاستەنگانەی بەردەم مووچە دێت، چونکە سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێ: ھیچ دەرچەیەک نییە ئێمە ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێرین، تەنیا دەتوانرێت پشکی ھەرێمی کوردستان ڕەوانەی ئەو بانکە نیشتیمانییە بکرێت.

پرۆژەی (هەژماری من) دەبێتە هۆی دروست بوونی کێبڕکێیەکی تەندروست لە نێوان بانکەکان و بەگوێرەی پێداویستی هاووڵاتیان، ڕێگە بە سوودمەندان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات بانکی دڵخوازیان هەڵبژێرن، هەروەها زانیاری ڕوون لەسەر کرێی بانکی و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان دەدات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه