پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رای گەیاند: له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی 2024، كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌بن و درێژخایه‌ن نابن وه‌كوو هه‌موو جاره‌كانی دیكه و ئه‌و پشوودرێژییه‌یان نابێت كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به به‌غدا هه‌یبوو.
راشی گەیاند: سه‌قامگیری عێراق په‌یوه‌سته به سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نجام نه‌گات، ئه‌و نیمچه‌ئارامییه‌ی هه‌یه‌تی، نایمێنێت و لێی تێكده‌چێت. ئاماژەشی بەوەدا: له هیچ سه‌رده‌مێكدا خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و رژێمه‌كانی پێشووی عێراقدا به‌و شێوه‌یه برسی نه‌كرا و پاره و قووتی لێ نه‌بڕاوه، ته‌نانه‌ت كاتێك هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یش نه‌بوو، ده‌ست بۆ پاره و بژێوییه‌كه‌ی نه‌براوه. پێشه‌وا هه‌ورامانی ئەوەشی خستە روو: شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دایناوه له ماوه‌ی رۆژانی 6 بۆ 10ـی مانگی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گه‌شبینی له دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان به‌دی نه‌كه‌ن، ئه‌و كات حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی كوردستان خۆی به به‌رپرسیار له به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و هاووڵاتییانی خۆی ده‌بینێت و رێگه‌چاره‌ی دیكه‌ی ده‌بێت
وەڵام بدەوه