Kurdistan Press - بڕیاری 172 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بڕیاری 172 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری 172 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیارى سەرۆکى حکوومەتى لە بارەى ڕەخساندنى دەرفەتى کار بە ڕێژەى لە 75% بۆ هاوڵاتییانى هەرێمی كوردستان لە کەرتى تایبەت و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کرێکاران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوون به‌ڕێوه‌ چوو. پارێزگای هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند:  ئەمڕۆ دووشەممە 25/12/2023، سەبارەت بە بڕیارى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى ڕەخساندنى دەرفەتى کار بە ڕێژەى لە 75% بۆ هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە کەرتى تایبەت و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافەکانی کرێکاران و چاودێریکردنى خاوەن کار و پڕۆژەکان، بە سەرپەرشتیى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوونى حکومەتى هەرێم، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى هاوبەش لە نێوان لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە (172) و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئەنجام درا.لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر میکانیزمى جێبەجێکردنى بڕیارى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و جەخت لە جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە (172)ى سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان و ڕێنوێنییه‌ تایبەتییەکانى کرایەوە. بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران هاوکار و هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى دەستبەرى کۆمەڵایەتى بن لە پێناو لە جێبەجێکردنى بڕیاره‌كه‌ لە سەرەتاى ساڵى نوێوە. لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، تەئکید لە پاراستنى مافى کرێکاران لە هەموو بوارەکانى پەیوەست بە پرۆسەى کارکردن و پاراستنى بەرژەوەندییەکانیان کرایەوە، هەروەها دووپات کرایەوە کە لە سەر هەموو فەرمانگە و دامەزارەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بەردەوام بن لە چاودێریکردنى خاوەن کار و پڕۆژەکان، لەپێناو دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافى کرێکاران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه