ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی کانوونی یەکەمی 2023، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 10 بەشە خۆراک دابەش دەکرێت، نۆ بەسەر هاوڵاتییان دابەشکراوە و ئێستا بەشی دەیەم دابەش دەکرێت، کە هەموو عێراق ئەگرێتەوە، تەنیا هەرێمی کوردستان نییە.
روونیکردەوە: لە مساڵدا لە هەموو عێراق 10 بەشە خۆراک دابەش دەکرێت، واتە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق هیچ جیاوازییەک نەبووە.
گوتیشی: "ئەو دەنگۆیانەی کە بڵاو بوونەتەوە کە گوایە ساڵی داهاتوو بەشەخۆراک مانگانە نادرێت دوورن لە راستییەوە، بۆ ساڵی 2024، بەشەخۆراکی پێویست لە کۆگاکانماندا هەیە، لە سەرەتای ساڵی نوێ دەست دەکەین بە دابەشکردنی بەشی یەکەمی بەشەخۆراک
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، راشیگەیاند: "ئێمە وەک خۆمان لەگەڵ وەزارەتی بازارگانی عێراق لە کۆبوونەوەدابووین، هەوڵی تەواو دراوە بۆ ساڵی ئایندەش، پڕۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت
وەڵام بدەوه