Kurdistan Press - لە ڕۆژانی پشووش دەتوانین مووچە دابەش بکەین لە ڕۆژانی پشووش دەتوانین مووچە دابەش بکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ڕۆژانی پشووش دەتوانین مووچە دابەش بکەین

  بەرپرسی یەکێک لە بانکەکانی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە و دەوامی بانکەکان زانیاریی دەخاتە ڕوو و دەڵێت: "ئەگەر فەرمانمان بۆ بێت، ئەوا دەتوانین لە ڕۆژانی پشووش دەوام بکەین.“

محەمەد مەلا، بەڕێوەبەری بانکی حەمرین لە هەولێر ڕایگەیاند: "ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانانەی مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە، دەتوانن سبەی یەکشەممە سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەی خۆیان وەربگرن."

ئاماژەی بەوەش دا: "بەهۆی پشووی سەری ساڵ تەنیا سبەی یەکشەممە دەوام هەیە."

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لە 25ی12 2023، تاكوو 1ی1ی 2024، بە بۆنەی سەری ساڵەوە، لە سەرجەم دامودەزگا حكوومییەكان پشووی فەرمی دەبێت، لە 2ی1ی 2024ـیش دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.

بەڕێوەبەری بانکی حەمرین ئاشکراشی کرد: "ئەگەر فەرمانمان بۆ بێت، ئەوە ئێمه دەتوانین لە ڕۆژانی پشووش دەوام بکەین، بەڵام ئەوەی هەیە جارێ تەنیا یەکشەممەی داهاتوو دەواممان هەیە."

بەپێی ئەو لیستەی، کە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو، کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ پێنجشەممەی ڕابردوو بوو.

لای خۆیەوە، بەرپرسی یەکێک لە بانکەکانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "لە پێنجشەممەی ڕابردوودا کێشەی  تەمویل هەبوو، بۆیە مووچەی بەشی زۆری خانەنشینانی سەربازی نەدرا، بۆیە چاوەڕوانین دارایی بۆ یەکشەمە کێشەکە چارەسەر بکات، ئەگەرنا داواکارین لە ڕۆژی 25یش بانکەکان بكرێنەوە و لیستی دابەشكردنی مووچە تەواو بکرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه