گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت مووچە لە هەموو پرسەکانی دیکە جیابکرێتەوە، کات کوشتن چیتر کێشەی نێوان ھەردوو حکومەت چارەسەر ناکات.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: لە ساڵی 2023 وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی باشمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی هەبوو، بەڵام ئەوان پابەندیی باشیان نەبوو، تەنیا لەسەر کاغەز بوو، سەرەڕای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی ئاماژەی بەوەشکرد: لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە حکوومەتی هەرێمی کوردسان چاوەڕێی پابەندیی تەواو لە حکوومەتی فیدراڵی دەکات و کات کوشتن چیتر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات.
پێشەوا هەورامانی جەختی کردەوە: دەبێت مووچە لە هەموو پرسەکانی دیکە جیابکرێتەوە و حکوومەت و خەڵکی کوردستان دەستبەرداری مافەکانی خۆیان نابن و مافی خۆیانە سنوورێک بۆ ئارامی خۆیان دابنێن.
وەڵام بدەوه