ئەمشەو چوارشەممە 20/12/2023، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە ڕۆژی هەینی 22/12/2023، شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بەفروبارانبارینی بەخووڕ بۆ سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی دیاریکراو بەردەوام دەبێت."
ئاماژە بەوەش داوە: "لەهەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان پێشبینیی دەکرێت ڕێژەی بارانبارین بەهۆی زۆری بارانی بەلێزمەوە بڕی بارانبارین 150 تا 200 ملم تێپەڕ بکات، بۆیە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان، شارەوانیی و بەرگریی شارستانی ئامادەکاری بکەن بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو
وەڵام بدەوه