چەکی مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت و بەرپرسێکی گەنجینەش وردەکاریی دەخاتە ڕوو و باسی کاتی دابەشکردنی مووچەکەش دەکات.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، ڕاگەیاند:، چەکی مووچەی مانگی 10ی وانەبێژانی پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سۆرانمان دابەش کردووە
پەروەردەی چۆمان، نامەیەکی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە گرووپێک ناردووە و تیایدا هاتووە: "چەکی مووچەی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ مانگی 10مان وەرگرتووە، هەوڵ دەدەین لەزووترین کاتدا خەرج بکرێت و دابەشی دەکەین."
بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران ئاماژەی بەوەش دا: "بەپێی هەبوونی سیولە و پارەی پێویست، مووچەی مانگی 10ی وانەبێژان خەرج دەکرێت.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار مامۆستایە و مووچەی مانگانەیان زیاترە لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، ڕاگەیاند: "لە سۆران چەکی مووچەی مانگی 10 وانەبێژان دراوە و دوای سەری ساڵ چەکی پەروەردەکانی دیکەش دەدرێت."
بەپێی ڕێنمایی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
وەڵام بدەوه