بڕیارە دووسبەی لە ھەولێر دەست بە جیاکردنەوە و ئەژماركردنی دەستیی دەنگدانی تایبەت لە ھەولێر دەست پێ بکات کە 38 سندوقە تا ئێستا نە ئەژماری ئەلیکترۆنیان بۆ کراوە نە ئەژماری دەستی. رۆژی پێنجشەممە لە ھەولێر دەست بە جیاکردنەوەی ئەژماری دەستیی دەنگدانی تایبەتی سنووری پاریزگای ھەولێر دەکریت.
38 سندوق دەنگی دەنگدانی تایبەتی ئەنجوومەنی پارێزگاگان لە ھەولێر بە دەست دەژمێردرێن کە لە کاتی دەنگدانی تایبەت بەھۆی کێشەی ئامێرەکان دەنگدانی ئەلیکترۆنیان بۆ نەکراوە بڕیارە لە ماوەی یەک رۆژدا ئەژماری دەستی کۆتای بێت.
لە سنووری پارێزگای ھەولێر 19 بنکەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەتی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کراونەتەوە، کە دابەشکراوە بەسەر 49 وێستگە و کە زیاتر لە 20 ھەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەبوو بەشێکیان پەنابەران و ئاوارەکانی ئێزیدیەکانیان مافی دەنگدانیان ھەبوو
وەڵام بدەوه