Kurdistan Press - لە قەزایەک زۆرینەی عەرەبەکان دەنگیان بە پارتی داوە لە قەزایەک زۆرینەی عەرەبەکان دەنگیان بە پارتی داوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە قەزایەک زۆرینەی عەرەبەکان دەنگیان بە پارتی داوە

دوێنێ 18ی دیسێمبەری 2023، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوە چوو كە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی لە ناوچە كوردستانییەكان دەنگێكی بەرچاو بهێنێت، لەم نێوەندەشدا دەیان هەزار دەنگی لە سنووری شارۆچكەی مەخموور بەدەست هێنا.

سەنگەر کانەبی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەپرسی لقی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستان  راگەیاند: پارتی لە سنووری قەزای مەخموور بە گشتی، هەروەها لە هەرسێ ناحیەی (قەراج، کەندێناوە و گوێڕ)، تێکەڵاوی و نزیکایەتییەكی زۆر باشی لەگەڵ پێکهاتەکان و بە تایبەتیش عەرەب هەیە. لێرە عەرەب و کاکەییەکان بۆ ئەم هەڵبژاردنە زۆرینەیان دەنگیان بە لیستی پارتی بەخشیوە. لە سەردان و دیدارەکانمان پێیان گوتین، کە قەرزاری جەنابی سەرۆک بارزانین، جەنابیان و پێشمەرگە سنوورەکەیان بە خوێن پاراستین، ئەمڕۆ بە دەنگەکانمان وەفایان دەدەینەوە.

ڕوونیشی كردەوە: هەڵوێستی جەنابی سەرۆک بارزانی و نزیکایەتیی پارتی لە پێكهاتەكان وای کردووە، کە عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە متمانە بە پارتی بکەن و دەنگی پێ بدەن، ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنەش روونە و سەرکەوتنێکی گەورە و رێژەیەکی زۆری دەنگەکان دێنین، چونکە بە ژمارەیەکی زۆر جیاوازیمان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی دیکە لە سنوورەکەدا هەیە.

ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەشڵێت: پێکەوەژیان لەم سنوورەدا ریشەیەکی دوور و قووڵی هەیە، برا عەرەبەکانی ئەم سنوورە هاوردە نین، بەڵكوو دانیشتووی رەسەنن و لەگەڵ باب و باپیرانمان لێرە بە ئاشتییانە و خۆشی پێکەوە ژیاون، پارتی لە سنوورەکەدا جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکان ناکات، بۆیە بەوپەڕی دڵگەرمییەوە ئەوانیش لە چالاکییەکانمان بەشدار دەبن، دێنە بارەگاکانمان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه