KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە چەند شەپۆلێکی بەفروبارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

ئەمرۆ شەممە 16/12/2023، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "پێشبینیی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بە دیاریکراوی لە ڕۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز بۆ هەندێ ناوچە و بۆ ناوچە شاخاوییەکان مامناوەند سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە."

ئەوەشی خستووەتە روو: "پێشبینی دەکرێت لە نێوان 22/12/2023 بۆ 31/12/2023، دوو شەپۆلی تری باشی بەفروبارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات، بەهۆی هاتنی بارستەهەوای ساردی جەمسەری بۆ ناوچەکەمان پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت."

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات بەفروبارانبارینێکی باش لەسەرجەم ناوچەکان ببارێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه