ئهمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لەسەر شاشە ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە لە تیروپشک بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ ناویان دەرچووە.
شێخ نیاز نهقشبهندی، بهڕێوهبهری گشتی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، ئەمساڵ بەناوی ناوی یەدەگەکانیشەوە کە ساڵانی پێشتر داواکارییان پێشکەشکردبوو، 121 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ حەج داواکارییان پێشکەش کردووە.
بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ چوار هەزار 685 کەس لە هەرێمی کوردستان ناویان دەگەڕێتەوە، کە ئەم ژمارەیە وەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.
جگە لەو کەسانەی ئەمساڵ داواکارییان پێشکەشکردووە، پێشتر ژمارەیەکی دیکە لە ساڵانی پێشتر ناوی خۆیان تۆمار کردبوو، کە بەهۆی کۆرۆناوە لە ساڵی 2019 نەیانتوانی حەج بکەن، ئێستا کۆی گشتی پێشکەشکارانی پرۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان 121 هەزار کەسە.
شێخ نیاز نهقشبهندی لهوبارهیهوه وتی: "ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان دەردەچێت تەنیا بۆ یەک ساڵە و وەک یەدەگ نامێننەوە بۆ ساڵی داهاتوو، چونکە لە ساڵی داهاتوو پێشکەشکردنی ناوی حاجیان بۆ ساڵی داهاتوو دەبێتە ئۆنلاین"
بهوتهی ناوبراو، ژمارەی ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەش کردووە، بەراورد بەو ژمارەیەی وەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە زۆرە، بەڵام بەشێوەیەک شەفاف بە تیروپشک ناوەکان رادەکێشرێن
وەڵام بدەوه