بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگهی سلێمانی ئهمڕۆ ههینی دهستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگهیاند كه ههڵسابوون به لێكردنهوهی ئاسن و کەلوپەلی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و دزیبوویان.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگهیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشە دەست هێزەکانی پۆلیس لەبارەی دوو تۆمەتبارەوە کە هەستاون بە هەڵوەشاندنی کەلەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەمەبەستی فرۆشتنەوەیان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی پۆلیس دەستی پێ کرد.
ڕاشیگهیاند: توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان، دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە دزیبوویان لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە بەتۆمەتباران بووە.
جهختیشی كردهوه كه ئێستا تۆمەتباران (خ. ک. ر. لەدایكبووی 1989 و ا. ا. د. لەدایكبووی 1991) بەبڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 446 ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
وەڵام بدەوه