ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رای گەیاند لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیراون بەهۆی بوونی تەمێکی زۆر کە مەودای بینینی کەم کردووەتەوە.
لەبارەی دەسپێکردنەوەی گەشتەکانیشەوە گوتی تا دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە، گەشتەکان دەست پێ ناکەنەوە.
دووپاتیشی كردەوە كە ژمارەیەكی زۆری گەشتی ئاسمانی لە فرۆكەخانەی هەولێرەوە هەڵوەشاونەتەوە.
وەڵام بدەوه