جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ئهمڕۆ ههینی پهیامێكی ئاراستهی جهماوهر و حزبه كوردستانییهكانی شاری كهركووك كرد و داوای لێ كردن به زۆرترین ڕێژهی هاووڵاتییان بهشداری ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگهكانی عێراق بكهن و زۆرترین كوڕ و كچی شارهكه بگهیهننه ئهنجوومهنی پارێزگهی كهركووك.
د. شاخهوان عهبدوڵا جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایگهیاند: جەماوەری بە شەڕەفی شاری کەرکووک و دەوروبەری و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و کارمەندانی ئاسایش و پۆلیس و دەزگاکانی ئەمنی و کەسایەتی ئایینی و کۆمەلایەتی و قوتابییان و لاوان و ئافرەتان، لای هەموولایەک ئاشکرایە كه سبەی رۆژی شەممە هەڵبژاردنی تایبەت و رۆژی دووشەممەش هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگهی کەرکووک ئەنجام دەدرێت.
ڕاشیگهیاند: ئەم هەڵبژاردنە دوای 18 ساڵ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگه و پێنج هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت، ئێوەی قارەمان و کوردپەروەر لە کۆی سەرجەم ئەو هەڵبژاردنانە بە دەنگەکانتان توانیوتانە سەنگ و قورسایی و ناسنامەی زۆرینەی ئەو شارە بپارێزن و شکۆی نەتەوەیکتان ڕاگرتووە، هەمیشە بەهای چوونی ئێوە بۆ سەر سندووقەکان لە رووبەڕووبوونەوەتان بۆ رژێمی بەعس و تیرۆر و داعش و هێزە شۆڤینییەکانی تر کەمتر نەبووە.
ههروهها رایگهیاند: تکا لە سەرجەم خەڵکی شارەکەم دەکەم ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەر جێگهیەکی ئەم کوردستانەن، لە رۆژی دەنگدان بەشداری بکەن و هەوڵ بدەن زۆرترین کوڕ و کچی شارەکەمان بگەیەننە ئەنجوومەنی پارێزگه، بۆ ئەوەی لەوێوە پارێزگارێکی شەرعی هەڵبژێرن و کۆتایی بە دەسەلاتی شۆڤینی ڕاکان و گەندەڵی و جیاکاری لە خزمەتگوزاری و دامەزراندن بێت و سەردەمێکی نوێ دەست پێ بکات کە تێیدا یاسا سەروەر بێت و ماف بۆ خاوەن مافەکان بگەڕێتەوە و یەکێتی نێوان پێکهاتەکان بەهێز بێتەوە و عەسکەرتارییەت و هەڵکوتانە سەر جوتیارەکانمان کۆتایی پێ بێت.
ئاماژهی بهوهش دا كه: ئەگەر گلەیی لە لایەنێک هەیە ئەوە زیاد لە لایەنێکی کوردی لەو شارە لیست و بەربژێریان هەیە، ئەگەر گلەیی لە کاندیدێک هەیە لە ناو لیستێک، ئەوە دەکرێت دەنگ بە یەکێکی تر یان تەنیا بە لیستەکە بدەن، بەڵام نەچوونمان بۆ دەنگدان کارەساتی گەورەی بەدواوە دەبێت بۆ گەلەکەمان.
د. شاخهوان عهبدوڵا گوتیشی: دڵنیام وەک هەمیشە ئێوەی قارەمان لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەن و هەر وەک چۆن بە خوێنی رۆلەکانتان داکۆکیتان لە بوون و ناسنامە و شارەکەتان کردووە، ئەمجارەش زۆرینەی کوردی ئەو شارە دەپارێزن.
"پەیامیشم بۆ حزب و لایەنە کوردستانییەکان ئەوەیە کە بتوانن زۆرترین دەنگدەر بگەیەننە سەر سندووقی دەنگدان لە رێگهی هاندان یاخود ئاسانکاری و دابینکردنی ئامرازەکانی گواستنەوەیان لەناو شار یان لە درەوەی شار. جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق وای گوت.
گوتیشی: دەمەوێت بە بیرتان بهێنمەوە ئەگەر لایەنیک 5 کورسی ئەنجوومەن بەدەست بهێنێت و لایەنەکانی تر نەتوانن سێ کورسی تر بهێنن، ئەوە دۆڕاوی ئەم هەلبژاردنەن، بۆیە دەرفەت هەیە ئەم چەند رۆژەی ماوە هانی دەنگدەران بدرێت و بەشدارییەکی کارایان پێ بکرێت لە هەڵبژاردنەکان.
لەکۆتاییدا د. شاخهوان عهبدوڵا ههروهها گوتی "هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم لیست و بەربژێرانی کورد لە کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەخوازم و بەتایبەتی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەربژێرەکانی، چونکە دڵنیام مساوەمە بە دەنگەکانتانەوە ناکەن، لە خودا داواکاریشم کوردستان ئاوەدان و سەرکەوتن یاوەرمان بێت.
وەڵام بدەوه