Kurdistan Press - کۆمپانیەکی جیھانی دەبێتە ئەندامی کۆمەلەی نەوتی کوردستان کۆمپانیەکی جیھانی دەبێتە ئەندامی کۆمەلەی نەوتی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆمپانیەکی جیھانی دەبێتە ئەندامی کۆمەلەی نەوتی کوردستان

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایگەیاند، کالێگران بی ڤی کۆمپانیایەکی نەوتی هەنگارییە و لقێکی کۆمپانیای مۆڵ گرووپە دەبێتە هەشتەمین کۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتیی ئەندام لە کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان.
مایڵز کایگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر رایگەیاند: بە ئەندامبوونی کالێگران بی ڤی لەگەڵ ئەندامەکانی دیکەماندا ئەپیکۆر لە پیشەسازیی نەوتدا بەهێزتر دەبێت، کالێگران بی ڤی هاوشێوەی ئەندامەکانی دیکەمان تایبەتە بە پێشخستنی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی لە بەرژەوەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کارمەندان و ئابووریی گشتیی عێراق.
کالێگران بی ڤی لە ساڵی 2007ـەوە بەشداری لە کەرتی نەوتیی هەرێمی کوردستان کردووە و 20% هاوبەشە لە کێڵگەی شایکان و گەڵف کی ستۆن پێترۆلیوم.
مایڵز کایگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر دەڵێت: ئێستا ئەندامانی ئەپیکۆر %50ـی سەرجەم نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنن. 
گوتەبێژی ئەپیکۆر ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەندامانی ئەپیکۆر، هانی هەموو لایەنەکان دەدەن بۆ گەیشتن بە بڕیارێکی بازرگانی کە مافەکانیان بپارێزێت و وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه